پێتخۆشە چاڤی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق؟

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، پاش ئەوەی گراهام ئارنۆڵد نیازی خۆی بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ڕاگەیاند، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، چەند ڕاهێنەرێکی وەک جێگرەوە دەستنیشانکردووە و لە نێوانیشیاندا دوو لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان، هەریەکە لە عەدنان حەمەد و چاڤی هێرناندزن.