
سەرچاویەک بۆ ترێند؛ سێ کچە ڕۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی "کچێک بە کوشتن" دەدەن
سلێمانی ڕووبەری کەیسێکی ئاڵۆز و هەستیار دەبێتەوە و سێ کچە ڕۆژنامەنووس و میدیاکار تێوە دەگلێن لە کەیسی کوشتنی کچێک!
بابەتی کوشتـ.ـنی( کیژان بورهان ئیسماعیل محمد حاجی قادر ژاژڵەیی) بزانن کێ لە پشتی کوشتنەکەی بووە سەرچاوەیەک بە ترێندی ڕاگەیاند؛ دوێنێ شەو هەر یەکە لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکار (ژ.ع) پەیامنێری ..... و (هـ . د) بێژەری ..... لەگەڵ کچێکی هاوڕێیان بە ناوی لیندا کە پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەیە بەناوی (ز) لە پۆستێکی باڵای حکومەتە دوێنێ وەکو تەڵەیەکی نالەبار هەستاون بە ناردنی ئەم کیژانە بەدبەختە بۆ ئەوەی مەوعید دابنێ لەگەڵ (ز) لە شاری جوان لە سلێمانی پاشان هەر یەکە لە (هـ. د) (ژ.ع) (ڕۆژنامەنووس و میدیاکار) پەیوەندی ئەکەن بە لینداوە و پێی دەڵێن کە (ز) کەپڵت ئەمشەو مەوعیدی هەیە لەگەڵ کیژان بورهان ، دوای ئەوەی کیژان و (ز) دەچنە شاری جوان هەر یەکە لە (هـ. د) (ژ.ع) بەناو ڕۆژنامەنووس لەگەڵ لیندا دەچن بەرامبەر (ز ) و کیژان بورهان دادەنیشن و وێنەیان دەگرن و دەینێرن بۆ باوکی کیژان ،پاشان ( ز) شاری جوان جێدەهێڵێت و هەریەکە لە (هـ. د) (ژ.ع) و لیندا پێکەوە دەردەچن لە شاری جوان ، پاش گەڕانەوەی کیژان بۆ ماڵەوە ڕاستەوخۆ باوکی سـ.ـێ فیشەکی پێوە دەنێت و دەیکوژێت
ئەو سەرچاوەیە لە ڕێگەی ترێند میدیا داوا دەکات کەیسنی کوژرانی کچەکە بەلارێدا نەبرێت و بکوژان و ئەوانەی دەستیان هەبووە بە سزای خۆیان بگەن
