موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی


موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەم جەنگە دەبێت بە ‘جەنگی سێیەم’ یاخود ‘جەنگی 17 ڕۆژەی موحەڕەم’ بناسرێت. لە ڕەوتی ئەم جەنگەدا ئێمە توانیمان گورزی زۆر سەخت و کاریگەر بوەشێنین لە ئەمریکا”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “من پێشتریش ڕامگەیاندبوو کە ترەمپ ڕێککەوتننامەکە هەڵدەوەشێنێتەوە، لێی دەکشێتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئێران. ئێمە وامان لە ئەمریکا کرد تێبگات کە هەم مووشەک و هەم توانای بەرگریمان هەیە”.